پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت خۆكوژێـك خۆی له ناو بنكه‌یه‌كی پـۆلیسـدا له شـارۆچكه‌ی به‌له‌د روز له پارێزگای دیالا ته‌قاندۆته‌وه، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون و 16
ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دروسـتكردنی شورایه‌ك به ده‌وری گه‌ڕه‌كی ئه‌لئه‌عظمیه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد، وه به كارێـكی تایفی و ڕه‌گه‌ز په‌رسـتانه‌ی ناوزه‌ندكرد. سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش نوری ئه‌لمالكی ڕه‌خنه‌ی له‌و پلانه گرتووه.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریدا له پارێزگای ئه‌نبار گه‌وره ڕێبه‌رێـكی ئه‌لقاعیده‌یان كوشـتووه كه ناوی محه‌مه‌د عه‌بدوڵـڵا عه‌باسه و به‌رپـرسی ئاسایشی قاعیده بووه له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریدا له شـاری موسڵ و هه‌ردوو شـارۆچكه‌ی سه‌لمان پاك و كارمه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 6 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتـیان ده‌سـتگیركردووه.
له هه‌واڵه‌كانی دیكه‌ی عێراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی تا ئێسـتا بڕیاری خۆی نه‌داوه كه ئایا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی كه بڕیاره سه‌باره‌ت به عێراق له میسر له مانگی داهاتوودا بـبه‌سـترێت به‌شـداری ده‌كات یان نا.
موتـته‌كی ئه‌م تێبینی‌یه‌ی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هۆشـیار زێباری.