ڕۆژی چوارشه‌ممه مه‌راسیمی فه‌رمی به‌خاك سـپاردنی سه‌رۆكی پـێشـووی ڕوسـیا بۆریس یه‌ڵتسن له گۆڕسـتانی نۆڤۆدێـڤیچی له مۆسـكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌ك ڕێزلێنانێـك و دوا سڵاو له‌و یه‌كه‌م ڕێبه‌ره‌ی وڵات له پاش نه‌مانی سۆڤێت چه‌ند گولله تۆپـێـك له كاتی دابه‌زاندنی ته‌رمی بۆریس یه‌ڵتسن بۆ ناو گۆڕه‌كه‌ی ته‌قێنرا، هه‌روه‌ها له‌و به‌شی گۆڕسـتانه‌كه نێژرا كه تایبه‌ته به نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و میوزیكژه‌نه ناوداره‌كان.
سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتن و بنه‌ماڵه‌ی بۆریس یه‌ڵتسن و كه‌سـایه‌تیـیه بیانیـیه‌كان به دوای ئه‌و ماشـێنه سه‌ربازیـیه‌دا ده‌ڕۆیشـتن كه ته‌رمه‌كه‌ی یه‌ڵتسنی له كڵێسـای كاثدرایی مه‌سیحی سه‌یڤیه‌ر ده‌گواسـته‌وه بۆ گۆڕسـتانی نۆڤۆدێـڤیچی. هه‌روه‌ها سه‌ربازانی ڕێزگر هاوڕێـیه‌تی كه‌ژاوه‌كه‌یان ده‌كرد.
له نێو ئاماده‌بووانی مه‌راسـیمه‌كه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا جۆرج بوشی باوك و بیل كلینتۆن ده‌بینران، وه هه‌روه‌هاش سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی به‌ریتانیا جۆن مه‌یجه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌ڵمانی هۆرست كۆهله‌ر و ڕێبه‌ری پـێشـووی سۆڤێت میخائیل گۆرباچۆڤ و سه‌ۆكی پـێشـووی پۆڵه‌ندا لێچ واڵێسا.
سه‌رۆك پـوتن ئه‌م چوارشه‌ممه‌ی وه‌ك ڕۆژێـكی ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاند، وه هه‌روه‌ها ئاڵای وڵاته‌كه له هه‌موو شوێنێـكدا تا نیوه‌ی هێنرانه خوارێ، وه به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فیزیۆن و ڕادیۆیش نائاسایی كران.
به‌درێژایی ڕۆژ و شه‌وی سـێشه‌ممه به هه‌زاره‌ها هاوڵاتی ڕوسی له‌به‌رده‌م كڵێسـای سه‌یڤیه‌ر ڕیزیان گرتبوو تا ماڵئاوایی له سه‌رۆكی پـێشـووی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵانی نه‌وه‌كاندا بۆریس یه‌ڵتسن فه‌رمانی دروسـتكردنه‌وه‌ی ئه‌و گڵێسـای سه‌یڤیه‌ره‌ی دا كه پـێش 60 سـاڵ له‌وه‌و پـێش به‌ده‌ستی ڕژێمی جۆزیف سـتالینی كۆمۆنیست وێرانكرابوو.
په‌رله‌مانتاره كۆمۆنیسـته‌كانیش بیزاری خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆڵی به‌ڕێز یه‌ڵـتسن له هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێتدا ده‌ربڕی، وه له ده‌ستپـێـكردنی كاره‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی خواروی ڕوسیادا ئاماده نه‌بوون بۆ تاكه خولێـكیش ڕابوه‌ستن.