سه‌رۆك بوش دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی ڤیـتـۆی كردووه له دژی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی بوجه‌ی له‌شـكریه‌ی كه ئێسـتا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكی دایه و تیایدا باس له خشته‌ی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كراوه.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی پاوڵا وڵـسن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وای چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرد به‌رنووسه‌كه به‌و شـێوه‌یه بێت كه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆنگرێس دایانناوه، وه كۆبووبوونه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر نه‌هێشـتنی جیاوازیـیه‌كان له نێو به‌شه جیاجیاكانی به‌رنووسه‌كه‌دا كه پـێشـتر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له سـێناتی ئه‌مریكاشـدا پاكنووس كرابوو.
له‌م به‌رنووسه‌دا 124 ملیار دۆلار دابین ده‌كرێت وه‌ك خه‌رجی به‌په‌له بۆ شه‌ڕی عێراق. به‌ڵام تیایدا داوای كشـانه‌وه‌ی قۆناغ به قۆناغی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا كراوه له عێراقدا، وه ناشـبێت له 1ی مانگی ده‌ی ئه‌مسـاڵ تـێـپـه‌ڕ بكات و ده‌بێت ده‌ست بكرێت به‌و كشـانه‌وه‌یه.
ئه‌م به‌رنووسه هاوبه‌شه كه پـێویسـتی به په‌سه‌ندكردنی فه‌رمی هه‌یه له هه‌ردوو خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بگاته به‌رده‌م سه‌رۆك بوش، كه ئه‌ویش ده‌ڵێت دڵـنیایه له چاره‌نووسی ئه‌و به‌رنووسه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ده‌زانن ئه‌و به‌رنووسه ڤیتۆ ده‌كه‌م كه مه‌رجی تیادا بێت و ده‌شـزانن ئه‌و ڤیتۆیه به‌رده‌وام ده‌بێت، وه ده‌شـڵێت له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رنووسێـك دابڕێژن كه بتوانێت مۆری بكات ڕێبه‌رانی دیموكراته‌كان دابینكردنی دارایی بۆ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانمان زیاتر دوا ده‌خه‌ن و ئه‌وه‌یان هه‌ڵـبژاردووه ڕاگه‌یاندنی سـیاسـیـیانه بده‌ن."
له لـێدوانێـكی كورتدا بۆ په‌یامنێران سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و به‌رنووسه بـبێته یاسا، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی بنكۆڵـكردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا له مه‌یدانه‌كاندا و ده‌شـبێته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر باری ئاسایشی گه‌لی ئه‌مریكا.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" كشـانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق پلانێـك نیـیه بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشـتی له ناوچه‌كه‌دا، وه یان هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكی له ناو ئه‌مریكادا بێوه‌یتر بكات. به‌پـێچه‌وانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی هاندانی دوژمنان و پـشـتڕاستكردنه‌وه‌ی بڕوای دوژمنان كه ئه‌مریكا لاوازه."
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوش له‌سه‌ر هه‌ڵوێسـتی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا دیموكراته‌كانی كۆنگرێسیش هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ڕای خۆیان سوور ده‌بن.
سـێناتۆر جۆزێف بایدنی دیموكرات ده‌ڵێت " ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه جه‌نابی سه‌رۆك به‌رپـرسـانه كۆتایی به‌م شه‌ڕه بهێنرێت."
سـێناتۆر بایدن سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـی‌یه‌كانی سـێناتی ئه‌مریكایه و له‌سه‌ر لیستی دیموكراته‌كانیش خۆی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له سـاڵی 2008 دا كاندید كردووه.
سـێناتۆر جۆزێف بایدن ده‌ڵێت " له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌وه وابه‌سته‌یی خۆیه‌تی وه‌ك سـێناتۆرێـك هیواداریشه وابه‌سـته‌یی هه‌موو ئه‌وانی تریش بێت، كه فشـارێـكی قورس له‌سه‌ر سه‌رۆك بوش دابنێن تا ڕیالیسـتیكانه‌بێت و به‌و شـێوه‌یه‌ش سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بكات و ڕۆژانه پـێی بگوترێت جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌م ڕێبازه‌ی خۆت ڕابگره."
نزیكه‌ی شه‌ش مانگ پاش هه‌ڵـبژاردنه‌كان كه دیموكراته‌كان له كۆنگرێسـدا بوونه زۆرترایه‌تی، دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ده‌ڵێن وابه‌سته‌یی‌یه‌كیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك چه‌واشه‌كاری سـتراتیژیـیه‌تی عێراق ده‌یبینن.
دیموكراته‌كان ده‌ڵێن گه‌لی ئه‌مریكا ده‌نگی به گۆڕانكاری داوه به‌ڵام سه‌رۆك بوش له‌و لێـدوانه كورته‌یدا له كۆشـكی ســپـی گوتی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌نگی به شـكستدان نه‌داوه.