Accessibility links

مشعه‌ل ته‌ممۆ ده‌ڵێت هه‌ڵبـژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی سوریا وه‌ك شـانۆیه‌ك وایه‌

  • هۆمه‌ر شێخموس

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ نزیكه‌ی 7 ملیۆن هاوڵاتی سوری مافی ده‌نگدانیان له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا هه‌بوو.
نزیكه‌ی 2500 سوری خۆیان بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی 250 كورسی په‌رله‌مانی سوری كاندید كردبوو تا له‌ 10898 بنكه‌ی ده‌نگداندا ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
ئه‌مه‌ دووهه‌م هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانیـیه‌ كه‌ له‌ سوریادا ئه‌نجام بدرێت له‌وه‌تای به‌شـار ئه‌له‌ئه‌سه‌د جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتی له‌ دوای كۆچی باوكی حافظ ئه‌لئه‌سه‌د گرتۆته‌ ده‌ست.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆمه‌ر شـێخموس گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ مشـعه‌ل ته‌ممۆ، ڕێبه‌ری ته‌ڤگه‌ره‌ پاشه‌ ڕۆژه‌ كوردی سوریا سـازكردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG