Accessibility links

ڕۆیال و ساركۆزی ده‌ست به‌هه‌ڵمه‌تی دووهه‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن


پاڵێوراوی هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسی نیكۆلاس ساركۆزی كۆنه‌پارێز و هه‌روه‌ها سـیگۆلین ڕۆیالی سوشـیالیسـتی نه‌یاری دوای ده‌رچوونیان له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسـادا، ئه‌وا ئێسـتا ده‌سـتیان به‌ هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كردۆته‌وه‌.

دوایـین ئاماری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی فه‌ره‌نسـا ئه‌وه‌ پـیشـان ده‌ده‌ن كه‌ سـاركۆزی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌سـتهێناوه‌ و له‌ سه‌دا 31 ی ده‌نگه‌كانی چنیوه‌ته‌وه‌، هاوكات سـیگۆلین ڕۆیالیش به‌ پله‌ی دووهه‌م هاتووه‌ و له‌سه‌دا 26 ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

ڕێژه‌ی به‌شـداربووانی ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ی فه‌ره‌نسـا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 85 بووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپـرسـیـیه‌كان كه‌ له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سـازدرا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ڕێز سـاركۆزی له‌ هه‌ڵـبژاردنی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی 6 ی مانگی داهاتوودا به‌سه‌ر سـیگۆلین ڕۆیالی نه‌یاریدا سه‌رده‌كه‌وێت.

شـایانی باسه‌ سـیگۆلین ڕۆیالی سوشـیالیسـت به‌ڵـێنی داوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رنسـا برێته‌وه‌ ئه‌وا موچه‌ی مانگانه‌ی خانه‌نشینان زیاد ده‌كات، وه‌ هه‌روه‌ها كار بۆ پـرۆگرامێـكی كاركردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر گشتی خه‌ڵـكدا زیاد بكات. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ڵێن ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی ڕۆیاڵ له‌ ڕاسـتیه‌وه‌ دووره‌.

نیكۆلاس ساركۆزیش هه‌ڵوێسـتێـكی توندی به‌رامبه‌ر به‌ مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران و هه‌روه‌ها تاوان وه‌رگرتووه‌.

XS
SM
MD
LG