به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی چێنراو له ناو پاسـێـكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕۆژی شه‌ممه گوتیان به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی تریش له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
له توندوتیژیـیه‌كی تـردا له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراوه و 2 ی دیكه‌ش بریندار بوون له‌و ده‌مه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له باشوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا به ماشـێـنه‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 13 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیر كردووه و له دوو كرده‌وه‌ی له‌شـكری جیاوازیشـدا له ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌سـتیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتووه.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئوسـترالیا برانده‌ن نێـڵسن له پایته‌ختی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی كۆبۆته‌وه. ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس كۆتایی به گه‌شـته دوو ڕۆژیـیه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا.
گه‌یتس له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق هانی لایه‌نه سـیاسـیـیه‌كانی دا كه به زوویی كۆتایی به ناكۆكیـیه‌كانیان بهێنن.