سه‌رۆكی ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی پـێویسـتی به چه‌ند سـاڵـێـكی تر
هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی بتوانێت هێنده سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی دروستبكات تا له كارگه ناوه‌كیـیه‌كانیدا به‌كاری بهێنێت.
ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ‌وباسی ئێران له زاری غوڵام ڕزا ئاغازاده‌وه ده‌ڵێت دانانی سه‌نته‌رفیوجه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بێت وه گوتوشـێتی هه‌ر مانگێـك كاتێـك پـشـكنه‌رانی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن ئه‌و گۆڕانكاریـیه بـنچینه‌یـی‌یانه ده‌بینن كه له كارگه‌ی ناوه‌كی ناتانزی تاران ڕووده‌دات.
ئاغازاده ده‌ڵێت پـێویست به 50 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج ده‌بێت بۆ دروسـتكردنی سـووته‌مه‌نی بۆ 2 كارگه‌ی ناوه‌كی. كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ده‌ڵێن له ئێسـتادا 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج له كارگه‌ی ناتانز كارده‌كه‌ن.
هاوكاتیش كاربه‌ده‌سـتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان خافێر سۆلانا له چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام شـوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ئاشـكرا نه‌كرد.