Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی سـاڵیادی ڕزگاركردنی عێراق ده‌دوێت


سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی سـاڵیادی ڕزگاركردنی عێراق ده‌دوێت

سه‌رۆك بوش ده‌رباره‌ی سـاڵیادی ڕزگاركردنی عێراق ده‌دوێت

ئه‌م مانگه‌ ده‌بێته‌ چوارهه‌مین سـاڵی ڕزگاركردنی عێراق له‌ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریـیانه‌ی سه‌دام حسێن. له‌وه‌تای وه‌ده‌سـتهێنانی ئازادیـیان خه‌ڵـكی عێراق ده‌سـتیان به‌ بنیادنانی دیموكراسی كردووه‌. به‌ڵام ئه‌وان هێشــتا ڕووبه‌ڕووی دوژمنـێـكی بێ به‌زه‌یی واته‌ وه‌ك -- ئیسلامیـیه‌كانی توندڕه‌ون-- كه‌ مه‌به‌سـتیان هه‌ڵایسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆیـیه‌. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی به‌شی هه‌ره‌ زۆری خه‌ڵـكی عێراق پـشـتیوانی له‌ توندڕه‌وان ناكه‌ن:

" پـێم وایه‌ پـێویسـته‌ كه‌ یارمه‌تی به‌ خه‌ڵـكی عێراق بكه‌ین كه‌ دیموكراسـیـیه‌كی كاریگه‌رانه‌ دابمه‌زرێنن. ئه‌و كاره‌ پـێویسـته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵـكی نه‌رم ڕێ گرنگه‌ واته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ئاشـتی و ئاسایشدا بژین بـبینن ئه‌گه‌ری چی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا هه‌یه‌. كاركردن سه‌خته‌ چونكه‌ ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی دوژمنێـكین كه‌ تێده‌گات سه‌رئه‌نجامه‌كانی ئازادی ئه‌وا ڕیشه‌ داده‌كوتێت، وه‌ ئه‌و دوژمنه‌ ده‌یه‌وێت خه‌ڵـكی بێ تاوان بكوژێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ی به‌ ئامانجه‌ سـیاسـیـیه‌كانی بگات."

ئه‌و كه‌مینه‌ توندوتیژیـیه‌ له‌ توندڕه‌وانی ئیسلامیـیه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت عێراق بكه‌نه‌ بنكه‌یه‌كی تێرۆریسـتی كه‌ له‌وێڕا ئایدیۆلۆژیـیه‌كی شه‌ڕ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كار بخه‌ن. ئه‌و توندڕه‌وانه‌ هێرشـه‌كانی تێرۆریسـتیان ده‌ستپـێـكردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ كرده‌وه‌ بوونی حكومه‌تێــك له‌ عێراقدا وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆیان چاو لێده‌كرێت. وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پـێشـی توندوتیژی بگرێت كه‌ له‌ كونتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت سه‌ربازی زیاتری بۆ شـاری به‌غدا ناردووه‌.

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وه‌ ئێسـتا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بۆ حكومه‌تی عێراق كه‌ شـێـلگیرانه‌ هه‌ڵوێست بگرێت و هه‌ندێـك هه‌نگاوی جدی سـیاسی هه‌ڵبێنێته‌وه‌. هه‌ر پـێشـتریش حكومه‌تی عێراق سه‌ربازی زیاتری بۆ به‌غدا ناردووه‌ و به‌ڵێنیشی داوه‌ 10 ملیار دۆلار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق ته‌رخان بكات. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق هێشـتا پـێویسـته‌ به‌ره‌و قانونێـك هه‌نگاو بنێت كه‌ ڕێـگا بدات دارایی نه‌وت بۆ خه‌ڵـكی عێراق دابه‌ش بكرێت. هه‌روه‌ها قانونی لابردنی به‌عسێـكان له‌ كاروباره‌كانی حكومه‌تدا ده‌بێت ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردابێت. بۆ وێنه‌ مامۆسـتایانی سوننی له‌م دوایـیانه‌دا لێـیان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ وانه‌ بڵـێنه‌وه‌، وه‌ ده‌بێت ڕێـگه‌یان پـێ بدرێت كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر قوتابخانه‌كان.

سه‌رۆك بوش گوتی نیشـانه‌ی وا هه‌ن كه‌ ناردنی سه‌ربازانی زیاتر بۆ عێراق كاریگه‌ری هه‌یه‌. له‌ ئاكامی زیادكردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شـاری به‌غدا گه‌لێـك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شـاری به‌غدا ئێسـتا 24 كاتژمێری پاسه‌وانی ئاسایشـیان هه‌یه‌. له‌ هه‌مان كاتیشـدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا درێژه‌ به‌ مه‌شـقپـێدان و پـۆشـته‌كردنی سه‌ربازانی عێراقی ده‌ده‌ن به‌ چه‌شـنێـك بتوانن كاره‌كه‌ وه‌ئه‌سـتۆبگرن كه‌ پاراسـتنی ئاشـتیـیه‌. درێژه‌كێشـانی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ عێراق كات بۆ خه‌ڵـكی عێراق دابین ده‌كات كه‌ دیموكراسیـیه‌كی كاریگه‌رانه‌ په‌ره‌ پـێبده‌ن و ئه‌و كه‌سـانه‌ش شـكست ده‌ده‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌ بۆ سه‌رده‌می دیكتاتۆری بگه‌ڕێنـنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG