به‌ڕۆژێـك دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی به‌غدای پایته‌خت، كه كوژرانی
نزیكه‌ی 200 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه، وه به كوشـنده‌ترین ڕووداوی توندوتیژی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا داده‌نرێت، ڕۆبه‌رت گه‌یتسـی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به سه‌ردانێـكی له‌ناكاوی پـێش وه‌خت ڕاگه‌یه‌ندراودا گه‌یشـته به‌غدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕۆبه‌رت گه‌یتس له ئیسـرائیله‌وه گه‌یشـته به‌غدا، وه ته‌قینه‌وه‌كانی دوێنێی به‌غدای به ترسـناك ناوزه‌ند كرد. هاوكات گوتیشی ئه‌و هێرشـانه‌ی تێرۆریسـتان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاكـكردنی ڕه‌وشی ئاسایشی له به‌غدا نابێت.
سه‌ردانی ئێسـتای ڕۆبه‌رت گه‌یتس بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌مه‌به‌سـتی داواكردنی هاوكاریـیـه له وڵاتانی هه‌رێمه‌كه له پـێـناو ئارامكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی هه‌نووكه‌یی عێراق. هاوكات ده‌شـڵێت ئاژاو و بێسه‌روبه‌ری له عێراق زیان به هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ێنێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی كه كرانه سه‌ر ناوچه‌كانی زۆرینه شـیعه ئاینزای به‌غدای سه‌رزه‌نشـت كرد و ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانی به سه‌ربازانی به‌دكار ناوزه‌ند كرد.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژیدا به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كێـكی شـیعه 11 هاوڵاتی كوژران.
هاوكات فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵی كوژرانی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكایی ڕاگه‌یاند كه له میانه‌ی هێرش و شه‌ڕ و پـێـكدادانی جیاجیای ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له نزیك به‌غدا كوژرابوون.