ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA ده‌ڵێت ئێران له ده‌زگایه‌كی ژێرزه‌وی ده‌سـتی
به پـیتاندنی یۆرانیۆم كردووه.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت ئێران ده‌ستی به كارخسـتنی 1000 سه‌نته‌رفیوجی یۆرانیۆم له ده‌زگای ناتانز كردووه. IAEA ئه‌م زانیاریـیه‌ی له به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیدا ئاشـكرا كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه یۆرانیۆمی پـیتێنراو ده‌كرێت وه‌ك سـووته‌مه‌نیـیه‌ك له ڕیاكته‌ره ناوه‌كیـیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكی، وه یان له بواری چه‌كسـازی بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا گه‌یشـتۆته ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاسـتێـكی پـیشـه‌سـازی یۆرانیۆم بـپـیتێنێت. به‌ڵام پـسـپـۆرانی بواری ناوه‌كی ده‌ڵێن به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران هێشـتا نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌و ئاسـته.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریكیـیه.