Accessibility links

به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا 190 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ شـیعه‌نشـینه‌كانی به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 190 كه‌س كوژران.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و له‌ بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵغی گه‌ره‌كی ئه‌لسه‌دریـیه‌ له‌ نێوه‌ندی به‌غدا ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێـژكراو ته‌قیـیه‌وه،‌ وه‌ له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 140 كه‌س كوژران. پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی تر له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌در ته‌قیـیه‌وه‌ و له‌وێش 30 كه‌سی تر كوژران.

هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌یه‌كی شیعه‌نشینی گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ش خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی ته‌قانده‌وه‌، وه‌ له‌ ئاكامدا 10 كه‌س كوژران. هه‌روه‌هاش له‌ چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بچوكـیشـدا له‌ به‌غدا 5 كه‌سی تر كوژراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی به‌ریتانیا كۆنتڕۆڵی ئاسایشی پارێزگای مه‌یسـانی باشوری عێراقیـیان دایه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌ عێراقیـیه‌كان. له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی له‌شـكری هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌ باشوری عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ جۆنه‌ثه‌ن شاو، گوتی ئه‌مه‌ نیشـانه‌ی زیادبوونی توانای هێزه‌كانی عێراقه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌مه‌ چوارهه‌م پارێـزگای عێراقه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌خرێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG