بكوژه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی زانكۆی ڤـێرجینیا كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵـكوژی له مێژووی ئه‌مریكادا ئه‌نجام دا خوێندكارێـكی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ بووه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هاوڵاتی كۆریای باشوره. په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن پـیته‌ر فێدنسـكی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی زانكۆی ڤـێرجینیا تێـك ویندڵ فڵنچم ناوی بكوژه‌كه‌ی دوێنێی
ئاشـكرا كرد. بكوژه‌كه ناوی چو سـیونگ هووه و به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵـكی كۆریای باشوره و ته‌مه‌نی 23 سـاڵه و خوێندكاری زمانی ئینگلیزی بووه له به‌شی ناوخۆیی زانكۆكه‌دا و وه‌ك خوێندكارێـك له‌وێ ده‌ژیا. به‌رپـرسه‌كه‌ی پـۆلیس ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی فیدراڵی پـسـپـۆر له بواری چه‌كدا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ی له كوشـتنكاریـیه‌كه‌ی دوێنێـدا به‌كارهێنرابوون ئه‌نجام داوه.
به‌رپـرسی پـۆلیس ده‌ڵێت " دوو چه‌كی عه‌یاری 9 ملیمه‌تری و هه‌روه‌ها 22 ملیمه‌تری له هۆڵی خوێندنی ناسراو به نۆریس دۆزرابوونه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌كانی تاقیگه‌ی چه‌ك ده‌ریـخسـت كه یه‌كێـك له‌و دوو چه‌كه‌ی له نێو هۆڵی نۆریس دۆزرابوونه‌وه له هه‌ردوو شـوێنی ڕووداوی ته‌قه‌كاندا به‌كارهێنرابوون."
ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆستی ئه‌مریكایی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له زاری یه‌كێـك له گه‌واهیده‌رانی ڕووداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت چو سـیونگ واته بكوژه‌كه زۆر به جدی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی كوشتنكاریـیه‌كه‌ی دوێنێ ئاماده كردبوو، به‌ڵام بكوژه‌كه هێمنی به ڕوخسـاریـیه‌وه دیار بوو. لـێپـرسـراوان ده‌ڵێن ئه‌و به ته‌نها هه‌ر خۆی چه‌كدار بووه كه له ڕووداوه‌كه‌دا به‌شـداری كردبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا كاربه‌ده‌سـتان درێژه به لـێـكۆڵینه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به قه‌تلوعامه‌كه‌ی دوێنێی زانكۆی ڤـێرجینیا تـێـك ده‌ده‌ن تاوه‌كو بۆیان ئاشـكراببێت ئاخۆ بكوژه‌كه هیچ كه‌سـێـك یاریده‌ده‌ری بووه یان نا. هه‌ر سه‌باره‌ت به قوربانیانی ڕووداوه‌كه كارمه‌ندانی پـزیشـكی خۆجێـیی ده‌ڵێن ده‌ستنیشـانكردنی ته‌واوی كوژراوانی ڕووداوه‌كه چه‌ند ڕۆژێـكی پـێده‌چێت.
به‌پـرسـێـكی پـزیشـكی ده‌ڵێت" ئێمه پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌كانی هاوكاری خێزانی و هه‌روه‌ها خێزانه‌كانی خوێندكاران كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری پـێویست بۆ ناسـینه‌وه‌ی قوربانیـیه‌كان كۆبـكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ئێمه بۆ مه‌به‌ستی ناسـینه‌وه‌ی بنجه‌مۆر له‌و پـێناوه‌دا له‌گه‌ڵ پـۆلیس هاوكاری و كار ده‌كه‌ین."
خوێندكارانی زانكۆ كه بۆ گێڕانی پـرسه و ده‌ربڕینی مه‌خابنی خۆیان له ده‌وری یاده‌وه‌رگه‌یه‌ك خڕبووبوونه‌وه، یه‌كێـك له خوێندكاره‌كان به‌م جۆره گوزارشـتی له هه‌سـتی خۆی له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه كرد:
" له ڕاسـتیدا ئێمه هێشـتا هه‌ر له خورپه و داچڵه‌كاندنداین. له گه‌وره‌یی كاریگه‌ری ڕووداوه دڵـته‌زێـنه‌كه هێشـتا تێناگه‌م و بۆم ڕوون نه‌بۆته‌وه. دوێنێ ڕۆژێـكی دورودرێژ بوو.
تیم كه‌ین، فه‌رمانڕه‌وای سـتانی ڤـێرجینیا كه له سه‌ره‌تای گه‌شـتێـكی دوو هه‌فته‌یـیدا بوو بۆ كاروباری كارداری و بازرگانی وڵاتانی ئاسـیا دوێنێ له وڵاتی ژاپـۆن بوو، به خێرایی دوای بیسـتنی هه‌واڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مریكا. بڕیاره سه‌رۆك بوش به‌شـداری له ڕێوڕه‌سـمی پـرسه‌گێڕانی ئه‌م دوای نیوه‌ڕۆیه‌ی زانكۆی ڤـێرجینیا تێـكدا بكات. سه‌رۆك بوش گوتی هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكا دووچاری خورپه و ماته‌مینی بوونه‌وه.
سه‌رۆك بوش گوتیشی " ئه‌مڕۆ هاوڵاتیـیانی ئه‌مریكایی پـێـكه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی
ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێـی زانكۆی ڤـێرجینیا كرانه قوربانی په‌ژاره و مه‌خابنی خۆیان ده‌رده‌بڕن. ئێمه ئه‌و كوژراوانه هه‌ر له دڵ و ده‌روونماندا ده‌مێنـنه‌وه و دوعا و نزایان بۆ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها داوا له یه‌زدانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین ئۆقره و سه‌بوری به‌وانه بـبه‌خشـێت كه ئه‌مڕۆ ئازار و سوێر ده‌چـێژن."
له نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكیشـدا نوێنه‌ران و سـێناتۆرانی هه‌ردوو خانه‌ی كۆنگرێس یه‌ك خوله‌ك به‌بێ ده‌نگی بۆ كوژراوانی ڕووداوه‌كه ڕاوه‌سـتان. هاری ڕید سه‌باره‌ت به تاوانه‌كه گوتی ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئێسـتا ده‌توانین پـێشـكه‌شی بكه‌ین دوعا و نوێژی هه‌ر یه‌كێـكمانه بۆ قوربانیـیه‌كان.