Accessibility links

باوانی په‌یامنێره‌ ڕفێندراوه‌كه‌ی BBC له‌ غه‌ززه‌ له‌ دڵه‌ڕاوكێدان


باوانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی ده‌زگای هه‌واڵه‌كانی BBC ئه‌وه‌ی له‌ مانگی ڕابردوو له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ڕفێندرابوو ئێسـتا داوای زانیاری ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گروپـێـكی فه‌له‌سـتینی گوتویانه‌ ڕۆژنامه‌وانه‌كه‌یان كوشـتووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دایك و باوكی ئالان جۆنسنی ڕۆژنامه‌نووس داوایان له‌ هه‌ر كه‌سـێـك كردووه‌ كه‌ زانیاری له‌ باره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان ده‌زانێت ئاگاداریان بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك باوانی ده‌ڵێن ئه‌وان له‌ دۆخێـكی بێ چاره‌ و مه‌ترسـیدان.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گروپـی فه‌له‌سـتینی پـێـشتر ناسـراو به‌ لیواكانی ته‌وحید و جیهاد ڕایانگه‌یاند گوایه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ به‌ریتانیـیه‌كه‌یان كوشـتووه‌.

هاوكات ده‌زگای هه‌واڵه‌كانی BBC ڕایگه‌یاند هیچ لایه‌نێـكی سه‌ربه‌خۆ هه‌واڵی كوشـتنه‌كه‌ی پـشـتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌یاندا بۆ ده‌زگای هه‌واڵه‌كان گروپـی ته‌وحید و جیهاد گوتویانه‌ ئه‌وان بۆیه‌ ئالان جۆنسنی ڕۆژنامه‌وانی به‌ریتانیـیان كوشـتووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئازادكردنی دیله‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG