ڕۆژی دووشه‌ممه و له زانكۆیه‌كی ویلایه‌تی ڤێرجینیا چه‌كدارێـك به‌لایه‌نی كه‌م 32
كه‌سی كوشـتووه و نزیكه‌ی 15 كه‌سی تریشی بریندار كردووه.
به‌رپـرسـانی زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ڤێرجینیا ده‌ڵێن سه‌ره‌تا ته‌قه‌كان له ناو به‌شی ناوخۆی خوێندكاره‌كان ده‌ستی پـێـكرد و هه‌ر له‌وێ 2 كه‌س كوژران. پاش 2 كاتژمێر چه‌كدارێـك خۆی كردووه به به‌شی خوێندنی زانكۆكه و له هۆڵی نۆریس ته‌قه‌ی كردووه و 30 كه‌سی كوشتووه.
خوێندكارێـك كه له‌و كاته‌دا له ناو پـۆلدا بووه به په‌یامنێرانی گوتووه كه‌وا له‌و ده‌مه‌ی خوێندكاره‌كان هه‌وڵی خۆشـاردنه‌وه‌یان له ژێر مێزه‌كانیان ده‌دا چه‌كداره‌كه به ده‌یان گولـله‌ی ته‌قاندووه. هه‌روه‌ها گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن خوێندكاره‌كان له په‌نجه‌ره‌ی پـۆله‌كانیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه بازیان ده‌دا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پاشـان هێرشبه‌ره‌كه خۆی كوشـتووه.
ئـێسـتا پـۆلیس له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ناسـنامه‌ی پـیاوه‌كه‌دایه و هۆكاری هه‌سـتانی به‌م هێرشه چی بووه.