بزوتنه‌وه‌ی سـیاسی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه، موقته‌دا ئه‌لسه‌در، فه‌رمانی به 6 وه‌زیره‌كه‌ی
دا له حكومه‌ت بكشێنه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا یاسادانه‌ر نه‌صار ئه‌لڕوبێعی ڕایگه‌یاند كه‌وا گروپه‌كه وه‌ك گوشـارێـك بۆ دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی كشـانه‌وه.
ڕێبه‌رانی حكومه‌تی عێراقی تا ئێسـتا هیچیان له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندووه.
شـاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت دووره، به‌ڵام ڕه‌نگه گرژی له ناو هاوبه‌ندی شیعه‌كاندا بخولقێنێت.
هاوكات به هه‌زاران عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـی‌یان سـازكرد و داوای ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی پارێزگاریان ده‌كرد.
پارێزگاری به‌سـره‌ش، محه‌مه‌د ئه‌لوائیلی نه‌یاره سـیاسیـیه‌كانی به ڕێـكخسـتنی ئه‌م خۆپـیشـاندانه تاوانبار كرد، له‌وانه موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له هێرشـێـكی یاخیبووان بۆ سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنین له شـاری موسڵی باكوری عێراق 13 سه‌ربازی عێراقی كوژراون.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر چه‌كداره گومان لێـكراوه‌كانی ئه‌لقاعیده له شـاری ڕومادی به هه‌ڵه 3 پـۆلیسی عێراقیـیان كوشـتووه و یه‌كێـكی تریشـیان بریندار كردووه.
ڕاگه‌یاندنێـكی هێزی فره نه‌ته‌وه‌كان ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پـێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه هه‌ماهه‌نگی كردووه، وه هیچ زانیاریـیه‌كیان سه‌باره‌ت به بوونی پـۆلیسی عێراق له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌بووه. ئێسـتا ڕووداوه‌كه له ژێر لـێـكۆڵینه‌وه‌دایه.