وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆریای باكور ده‌خوازێت پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت،
پاش ئه‌وه‌ی پـیۆنگیانـگ له دوا مۆڵه‌تی ده‌سـتپـێـكردنی به داخسـتنی ده‌زگا ناوه‌كیـیه سه‌ره‌كیـیه‌كانی دواكه‌وت.
لویس ڕامیرێزی په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له په‌كین ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان وریا كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
له ژێر سـایه‌ی ڕێـكـكه‌وتنی ڕۆژی 13 ی مانگی دووی ئه‌مسـاڵ كۆریای باكور ڕازی بوو ڕیاكته‌ری ناوه‌كی پـیۆنگیانـگ دابخات له‌باتی یارمه‌تی ئابوری و له‌به‌ر دانه‌واندنی دیبلۆماسی به هاتنی ڕۆژی 14 ی ئه‌م مانگه.
ئه‌مه ڕووینه‌دا، كۆریای باكور ده‌ڵێت ئه‌و ڕیاكته‌ره ناوهسـتێنێت هه‌تا هه‌موو 25 ملیۆن دۆلاره‌كه وه‌رنه‌گرێته‌وه كه له بانكی مه‌كاو سـڕكردنهكهی له‌سه‌ر لابرا. هه‌رچه‌نده واشـنتۆن و لایه‌نی دیكه پـیۆنگیانـگیان دڵنیا كرده‌وه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌رده‌گرێته‌وه.
نێردراوی ئه‌مریكا بۆ دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی كرسـتۆفه‌ر هـێـڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانانی گوت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان خۆشـحاڵ نیـیه سه‌باره‌ت به دوا مۆڵه‌تی داخسـتن. گوتیشی واشـنتۆن به ڕه‌سـمی نامه‌ی ئاڕاسـته‌ی كۆریای باكور كرد له ڕێـگای باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له په‌كین.
به‌ڕێز هێـڵ ده‌ڵێت " له كاتی پـشووی كۆتایی هه‌فته‌دا نامه‌یه‌كمان نارد بۆ كۆریای باكور بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆمان دووپات بكه‌ینه‌وه به ئاشـكرایی و بۆچوونی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش ئاشـكرا بكه‌ین. حسابه بانكیـیهكان كراوه‌یه و هیچ شـتێـكی تر نه‌ماوه بیكه‌ین و ئێسـتا نۆره‌ی ئه‌وانه."
به‌ڕێز هێـڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ واشـنتۆن له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لـێـپـرسـراوه چینیـیهكان كه میوانداری دانوسـتاندنه‌كانی شه‌ش لایانه‌یان ده‌كرد و داوای دان به‌خۆداگرتنیان كرد.
پـرۆسه‌كه له سـاڵی 2003 دا له‌گه‌ڵ كۆریای باشور و ژاپـۆن و به‌شـداری ڕووسیا ده‌ستیـپـێـكرد. له سـاڵی 2005 دا وتووێـژه‌كان وه‌سـتان دوای ئه‌وه‌ی پـیۆنگیانـگ ناڕه‌زایی ده‌ربڕی له‌سه‌ر سـڕكردنی حسـابه بانكیـیهكانی له بانكی مه‌كاو له كاتی لـێـكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر قاچاغی پاره.
جێـگای وتنه به‌پـێی ڕێـكـكه‌وتنی مانگی دوو كۆریای باكور ڕێـگه ده‌دات به پـشـكنهره نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆتایی پـێدێنێت.