ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چه‌ند ئۆتۆمبیلێـكی بۆمب ڕێژكراو له گه‌ڕه‌كێـكی زۆرینه شـیعه له
باشوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 34 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌شـڵێن له‌و ته‌قینه‌وه یه‌ك به دوای یه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی شورته‌ی ئه‌لڕابعه نزیك بازاڕێـكی میللی 50 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هاوكات له باكوری ڕۆژئاوای به‌غداش كه‌سێـكی خۆكوژ خۆی له ناو پاسـێـكی بچوك ته‌قاندۆته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌سی كوشـتووه.
له باكوری به‌غداش ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن 2 فڕۆكه‌ی هه‌لیكۆپـته‌ری به‌ریتانی كه‌وتووه و 2 سه‌ربازی به‌ریتانی كوژراون و 5 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپـرسـانی به‌ریتانی ده‌ڵێن پـێده‌چێت هۆی كه‌وتنی ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه به‌هۆی به‌ر كه‌وتنیان به‌ر یه‌ك بووبێ و نه‌ك هێرشـێـكی یاخیبووان.