ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكـكه‌وتی 6 ی مانگی چوار كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیـیه چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بڵاوكردۆته‌وه كه مانگ و نیوێـك له‌وه‌و پـێش له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامی دابوو. له‌و چاوپـێـكه‌وتنه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هۆشـداری توركیای دا و گوتبووی ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست وه‌ربداته كه‌ركوك ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌مان شت له دیاربه‌كر ده‌كه‌ین.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بووه هۆی توڕه‌بوونی له ڕاده به‌ده‌ری ڕێبه‌رانی توركیا.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، له ئه‌نكه‌ره گوتی كورده‌كانی عێراق باجێـكی گه‌وره ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كاره بكه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش گه‌وره فه‌رمانده‌ی له‌شـكری توركیا ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانێت كردارێـكی له‌شـكری له دژی په‌كه‌كه له ناو هه‌رێمی كوردستاندا به باش زانی.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان بروسـك تۆغان له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 48 خوله‌كه.