یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له توركیا كردووه به ئاشـتیـیانه جیاوازیـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوابه‌دوای داوایه‌كی گه‌وره
ژه‌نه‌ڕاڵـی توركیا هاتووه بۆ هێرشی له‌شـكری بۆ سه‌ر عێراق به‌مه‌به‌سـتی لێدانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد.
كریسـزتینا ناگی، ده‌مڕاسـتی گه‌وره ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، the European Commission ، ڕۆژی هه‌ینی گوتویه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه له 27 وڵات پـێـكدێت زۆر به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری كێشه‌كه ده‌كه‌ن، وه ده‌شڵێت یه‌كێتی ئه‌وروپا دان ده‌نێت به‌و ڕۆڵه‌ی توركیا له ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕێت و هه‌روه‌هاش هیواداره هه‌ر جیاوازیـیه‌ك له ڕوانیندا ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه‌تی به ڕێـگای ئاشـتیـیانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی توركیا گوتویه‌تی ئۆپه‌راسـیۆنی له‌شـكری دژی میلیشـیا كورده‌كانی توركیا له باكوری عێراق پـێداویسـتیـیه‌كی له‌شـكریـیه، وه گوتوشێتی هێشـتاش داوای ڕێـگه‌پـێدانی سـیاسـیـیانه نه‌كراوه بۆ كارێـكی له‌شـكری.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی گه‌وره ژه‌نه‌ڕاڵی توركیا.