ڕۆژی پـێنجشه‌ممه و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌م وێنه‌دا له ئه‌نكه‌ره سه‌رۆكی
سـتوونه له‌شـكریـیه‌كانی توركیا ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌شـار بیوكانت داوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شكری له دژی په‌كه‌كه له باكوری عێراق كرد.
یه‌شـار گوتی ئێمه وه‌ك له‌شـكر ئه‌م كاره به باش ده‌زانین، به‌ڵام بۆ جێبه‌جێـكردنی پـێویسته سـیاسـیـیه‌كانی وڵات په‌سه‌ندی بكه‌ن، واته په‌رله‌مان و حكومه‌ت.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره ئه‌مبه‌رین زه‌مان سه‌باره‌ت به‌م لـێدوانه‌ی یه‌شـار بیوكانت ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه هاوكارمان بروسـك تۆغان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.
فه‌رمانده‌ی له‌شـكری توركیا داوای ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شكری له دژی په‌كه‌كه ده‌كات
- Amberin Zaman