سه‌رۆكی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هێشـتا ئێران له قۆناغی
سه‌ره‌تایی بنیادكردنی ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆمه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ته‌نها چه‌ند سه‌د دانه‌یه‌ك له‌و سه‌نته‌ر فیوجـانه به‌سـتراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا به‌رادعی گوتی ئێران به‌و ئامانجه كار ده‌كات كه 50 هه‌زار سه‌نته‌ر فیوجی پـیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌زگای ناوه‌كی ناتانز دابمه‌زرێنێت.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی گوتیان وڵاته‌كه‌یان پـرۆگرامێـكی پـیشـه‌سـازی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ده‌سـتپـێـكردووه، كه تیایدا 3 هه‌زار سه‌نته‌ر فیوج بۆ به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌كارده‌هێنرێت.
له ئێرانیش پـشكنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی به نیازن له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی ناتانز بكه‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه محه‌مه‌د سه‌عیدی جێـگری سه‌رۆكی ڕێـكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ كاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی له چاوپـێـكه‌وتنێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رزه‌نشـتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی زانیاری نهێنیـیان ئاشـكرا كردووه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سه‌عیدی گوتی پـشـكنه‌رانی IAEA ئه‌و قسانه‌ی ئێران كه سه‌باره‌ت به پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌یكات، پـشـتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه.