وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر
په‌رله‌مانی عێراقیـیان مه‌حكوم كرد و ده‌ڵێن ئه‌مه كاری ئه‌و توندڕه‌وانه‌یه كه هه‌وڵی له باربردنی پـرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراقدا ده‌ده‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشتی عێراق ده‌گرێت و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاری و پـشـتگیری كردنی دیموكراسی ساوای عێراق و به‌رگری له خۆكردنی.
هاوكات كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی سه‌ر په‌رله‌مانی عێراقی ئه‌وه پـیشـان ده‌دات كه چۆن تێرۆریسـتان سوورن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی خه‌ونی هاوڵاتیـیانی عێراقی بۆ دیموكراسی. هه‌روه‌ها خانم ڕایس ده‌شـڵێت له‌گه‌ڵ درێژه‌ی پـرۆسه‌ی سه‌پاندنی ئاسایش له به‌غدای پایته‌خت ڕۆژانی خۆش و تاڵ به‌دی ده‌كرێن، به‌ڵام فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كان له عێراق هه‌وڵی زیاتری پاراسـتنی ئاسایشی هاوڵاتیـیانی عێراقی ده‌ده‌ن.
له له‌نده‌نیش، مارگرێت به‌كێتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له ڕاگه‌یاندنێـكیدا گوتی ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشـانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له كوشـتاركاری و ماڵ وێرانی زیاتر هیچی تر پـێشـكه‌ش به عێراقیـیه‌كان ناكه‌ن.