گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له ئاكامی هێرشێـكی خۆكوژی له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیدا 8 كه‌س كوژران و زیاتر له
20 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن سێ له كوژراوه‌كان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له خواردنگه‌یه‌كی ناو په‌رله‌ماندا ڕوویداوه، له‌و ده‌مه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مان خه‌ریـكی نان خواردن بوون.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی به ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی عێراقی گوت كه‌وا په‌رله‌مانی عێراقی وه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی كردن له تێرۆریزم ڕۆژی هه‌ینی دانیشـتنێـكی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌سێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری بۆمبڕێژكراوی له‌سه‌ر پـردی ئه‌لصه‌ڕافیـیه‌ی شـاری به‌غدا ته‌قانده‌وه، وه له‌ئاكامدا 8 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها به‌شـێـكی پـرده‌كه‌ش ڕووخاوه.
پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی قه‌ره‌باڵغی به‌یانیدا بووه و به‌لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س تریش تیایدا بریندار بوون و چه‌ند ئۆتۆمبیلێـكیش كه‌وتوونه‌ته ناو ئاوی ڕووباره‌كه‌وه.
پـردی صه‌ڕافیـیه ده‌كه‌وێـته سه‌ر ڕووباری دیجله و ناوچه‌ی عـطێفیـیه و مه‌نصور ده‌به‌سـتێته‌وه به ناوچه‌ی ئه‌عـظـمیـیه‌ی زۆرینه‌ی سوننه.