له‌شـكری ئه‌مریكی به به‌ڵـگه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئیتلاعاتی ئێرانی به هه‌ردوو یاخیبووانی سوننی و شیعه له عێراق چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌دات و مه‌شـقیان پـێده‌كات.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا كۆمه‌ڵـێـك چه‌كی نیشـاندا و گوتی ئه‌مانه له ئێرانه‌وه هاتووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ گوتیشی له ڕێـگه‌ی ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ یاخیبووه ده‌سـتگیركراوه‌كاندا ئه‌نجامدراوه ئاشـكرا بووه كه ئێران مه‌شق به شه‌ڕكه‌ره عێراقیـیه‌كان ده‌كات كه چۆن بۆمبی لاڕێی به‌هێزی جۆری EFP ببه‌سـتن و بیته‌قێنـنه‌وه.
بۆمبی جۆری Explosively Formed Penetrator ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه زرێپـۆش كون بكات.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا 2 سه‌ربازی تری ئه‌مریكی له به‌غدا كوژراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش ده‌ڵێن به درێژایی ڕۆژی سێشه‌ممه شه‌ڕ و پـێـكدادانێـكی سه‌خت له گه‌ڕه‌كی فه‌ضڵی شـاری به‌غدا له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له دژی یاخیبووانی سوننی ڕوویداوه، وه له ئاكامدا 20 چه‌كدار كوژراون. له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت 16 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌و شه‌ڕه‌دا به سوكی بریندار بوون.
له به‌ره‌ی سـیاسـیشه‌وه، ڕه‌وتی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نوری ئه‌لمالكی بۆ دانانی خشـته‌یه‌كی كاتی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی كشـانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌ت ده‌كه‌ن.