كاربه‌ده‌سـتانی جه‌زائیری ده‌ڵێن له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له جه‌زائیری پایته‌ختدا ڕوویداوه به‌لایه‌نی كه‌م 24 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 200 كه‌سی
تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له ناوه‌ندی جه‌زائیری پایته‌خت و له به‌رده‌می نووسـێنگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر عه‌بدولعه‌زیز بلخادم بووه. پاشان و دوای ماویه‌كی كورت ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تر له به‌رده‌می بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له ناوچه‌ی باب ئه‌لزوار له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختدا ڕوویداوه.
سه‌رۆك وه‌زیری جه‌زائیر، عه‌بدولعه‌زیز بلخادم، هێرشه‌كانی به تاوان و كاری ترسنۆكانه ناوزه‌ندكرد.
به‌پـێی كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره كه‌سێـك به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی پـێـكردوون و خۆی به به‌رپـرسـێـكی ڕێـكخراوی ئه‌لقاعیده له وڵاتی مه‌غریب ناساندووه و گوتویه‌تی ڕێـكخراوه‌كه‌ی به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی جه‌زائیر ڕاده‌گه‌یه‌نێت، وه گوتوشێتی 3 كه‌سی خۆكوژ به ماشـێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجامداوه.
پـێشـتریش هه‌مان ڕێـكخراو له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه به‌رپـرسـیارێتی خۆیان له‌و هێرشانه ڕاگه‌یاند و وێنه‌ی 3 كه‌سیان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كانن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسـا هێرشه‌كانیان سه‌رزه‌نشت كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شان مه‌ككۆرمه‌ك هێرشه‌كانی به كارێـكی تێرۆریستی قێزه‌وه‌ن ناوزه‌ندكرد.