Accessibility links

ناسـا هه‌ڵدانی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌تلانتس دواده‌خات


ئاژانسی واڵای ئاسمانی ئه‌مریكا(NASA) ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی كه‌م تا مانگی شه‌ش هه‌ڵدانی كه‌شـتی ئاسمانی ئه‌تلانتس دواده‌خات تا ئه‌و كاته‌ی ته‌كنیكیـیه‌كان تانكی سووته‌مه‌نی كه‌شـتیـیه‌كه‌ چاك ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ناسـا به‌ په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند كه‌وا هێشـتا گه‌لێـك كار ماوه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ی كه‌ به‌هۆی باو و زریانی مانگی دوو به‌ كه‌شـتیـیه‌كه‌ گه‌یشـتووه‌. هه‌روه‌ها گوتیشـیان ئاژانسه‌كه‌ پـێش 8 ی مانگی شه‌ش كه‌شـتیـیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی ئاسمان ناكات، واته‌ نزیكه‌ی 3 مانگ دره‌نگ تر له‌و كاته‌ی كه‌ پـێشـتر پلانی بۆ دانرابوو.

ناسا ده‌ڵێت پـێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیـیه‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی واڵای نێونه‌ته‌وه‌یی بكرێت پـێویسته‌ ئه‌ندازیاران نزیكه‌ی 2500 قاڵبی ئه‌و كه‌فه‌مه‌نیـیه‌ چاك بكه‌نه‌وه‌ كه‌ تانكی سووته‌مه‌نی كه‌شتیـیه‌كه‌ داده‌پـۆشێت.

هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی ئاژانسه‌كه‌ ڕایانگه‌یاند كه‌وا ئه‌و دواخسـتنه‌ نابێته‌ هۆی دواكه‌وتنی ئامانجی ته‌واوكردنی بنكه‌ی واڵای نێونه‌ته‌وه‌یی. ده‌شڵێن له‌ ماوه‌ی یه‌ك سـاڵدا خشته‌ی به‌رنامه‌ی جێبه‌جێـكردنی كاره‌كان ڕاست ده‌كرێته‌وه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ بڕیاره‌ بنكه‌ی واڵای نێونه‌ته‌وه‌یی تا سـاڵی 2010 دابمه‌زرێت.

XS
SM
MD
LG