ئه‌نجومه‌نی ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (Middle-East-Policy-Council) كه له سـاڵی 1981 دا له لایه‌ن چه‌ند دیبلۆماتێـكی كۆنی ئه‌مریكیـیه‌وه دامه‌زراوه ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕێـكـكه‌وتی 10 ی مانگی چوار له یه‌كێـك له هۆڵه‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كۆڕێـكیان سه‌باره‌ت به سوریا سـازكرد له ژێر ناونیشـانی:
When We Meet with Syria, What Should We Say? What Should We Hope to Hear?
واته كاتێـك له‌گه‌ڵ سوریادا كۆده‌بینه‌وه، پـێویسته چی بڵێن؟ پـێویسته چی ئومێد بكه‌ین گوێمان لێبێت؟
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هومه‌ر شـێخموس به‌شـداری له كۆڕه‌كه‌دا كردبوو، وه له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان فاتمه سندی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.