ئێران ده‌ڵێت به نیازه پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی زیاتریش په‌ره‌بداتی-- ئه‌وه‌ش ڕۆژێـك پاش ئه‌وه دێت كه تاران ڕایگه‌یاند ئێسـتا ده‌توانێت یۆرانیۆم له ئاسـتی پـیشـه‌سـازیدا بـپـیتێنێت.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، غۆڵام ڕزا ئاغازاده، سـێشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئێران به‌نیازه ئاخیره‌كه‌ی 50 هه‌زار ده‌زگای سه‌نته‌ر فیوج له سـازگای ناوه‌كی ناتانز دابمه‌زرێنێت.
دووشه‌ممه وتووێـژكاری ناوه‌كی باڵای ئێران عه‌لی لاریجانی گوتی تاران ده‌سـتیپـێـكردووه گازی یۆرانیۆم له ناو 3 هه‌زار ده‌زگای سه‌نته‌ر فیوج له ناتانز ده‌كات بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه بوو به مایه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپایی.
ڕوسیاش دوودڵی نیشـانداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت مۆسـكۆ هیچ زانیاری بۆ پـشتڕاستكردنی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێران نیـیه. هه‌روه‌ها هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی دیبلۆماسی ڕۆژئاوایی گومانیان له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێران‌دا هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه دوو پـشـكێنه‌ری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتنه ئێران و بڕیاره به‌پـێی خشته‌یه‌ك كه پـێشـتر به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه سه‌ردانی سـازگای ناوه‌كی ناتانز بكه‌ن، وه ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌م لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت كه ڕاستیـیه‌كان ئاشـكرا بكات.