له یادی چوارهه‌مین ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی پێشووی به‌غدا، به هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی دوو شاری پیرۆزی شیعه‌كان و داوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ده‌كه‌ن.
ژنان و پیاوان و منداڵان له شاری نه‌جه‌فی نزیك شاری كوفه به ڕێپێوان به ناو شاره‌که‌دا تێده‌په‌ڕن و ئاڵای عێراقیان هه‌ڵگرتووه و دروشمی دژ به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن.
مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه ئاینزاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی یه‌كشه‌ممه داوای له عێراقی‌یه‌كان كرد خۆپیشاندان له دژی ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان خۆپیشاندان ساز بكه‌ن و داخوازی له له هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی كرد كه هاوكاریی خۆیان له‌گه‌ڵ له‌شكری ئه‌مه‌ریكی‌دا ڕابگرن.
مه‌ترسی ڕوودانی ته‌قینه‌وه و كاری توندوتیژی بوونه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له به‌غدا بده‌ن و له كاتژمێر 5 ی به‌یانی به كاتی به‌غداوه كاری پێكرا. ئه‌مه‌و ڕێنوماییه‌كانی ئاسایش له توند كرا له‌و ڕۆژه‌ی كه له‌شكری ئه‌مه‌ریكی چووه ناو پایته‌ختی عێراقی و حكومه‌تی سه‌دام حوسه‌ینیان ڕووخاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی هوشیار زێباری به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌م ڕۆژه، به ڕۆژێكی مێژوویی له عێراق و جیهان‌دا داده‌نرێت و تیایدا كۆتایی به ڕژێمی دكتاتۆری سه‌دام هێنرا.