له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردیدا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح
میوانداری ڕۆژنامه‌وان و چیرۆك نووس كازیوه سـاڵحی كردووه، وه تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر چیرۆك و له ئه‌ڵقه‌ی هه‌فته‌ی ئاینده‌شـدا باس له ئه‌زمونی ڕۆژنامه‌وانی كازیوه سـاڵح ده‌كرێت.
پـێشـه‌كی به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ری شـیعردا هونه‌ری چیرۆك نووسین له فه‌رهه‌نگی كوردیدا هونه‌رێـكی نوێـیه و وه‌ك زۆر له لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌كانی بواری ئه‌م ژانره فه‌رهه‌نگیـیه ده‌ڵێن قۆناغێـكی بۆ خۆی بڕیوه و توانیویه‌تی ئاماده‌یـی‌یه‌كی بابه‌تیـیانه‌ی له گفتوگۆكاندا هه‌بێت.
چنینی درامایی، دروستكردنی كه‌سه‌كان، سـایكۆلۆجیـیه‌تی پاڵه‌وان، یاریـكردن به كاره‌كته‌ره‌كان، هه‌ڵبژاردنی شوێن و كات، گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كان، به‌كارهێنانه‌كانی زمان، جیاوازیـیه‌كان له نێوان ئه‌م ژانره ئه‌ده‌بیـیه‌دا كه وه‌ك ده‌گوترێت ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 90 سـاڵێـكه، ئه‌مانه هه‌مووی ته‌وه‌رن بۆ گفتوگۆكردن.
له فه‌رهه‌نگی كوردیدا، كورتیله چیرۆك، كورته چیرۆك، چیرۆكی درێژ، ڕۆمانمان هه‌ن، به جیاوازی ڕاوبۆچوونه‌كان له‌سه‌ری.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.