وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاسـتی
وه‌زیران له نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان بڕیاره له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی پـێـنجی داهاتوودا له میسر سـازبدرێت.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز زێباری گوتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران بایه‌خێـكی زۆری هه‌یه و گوتیشی خوازیاره كه به ئامانجی وتووێژ بگات له نێوان وڵاتانی هه‌رێمی و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهاندا له پـێناو سه‌قامگیركردنی عێراق.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دوابه‌دوای كۆنفرانسـێـك دێت كه له‌سه‌ر ئاسـتی باڵیۆز و نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه له 10 ی مانگی سێی ڕابردوودا له به‌غدا سـازدرا بۆ مشـتومڕكردن ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
كۆنفرانسه‌كه وتووێـژی نێوان ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی سوریا و ئێرانی تیادا به‌دی كرا كه به ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات.
زێباری لیسـتی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاشـكرا نه‌كرد كه بڕیاره له وتووێـژه‌كانی مانگی پـێـنجدا به‌شـداری بكه‌ن، وه گوتی هێشـتا كاری تر ماوه جێبه‌جێ بكرێت، وه‌كو ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان.
له هه‌واڵه‌كانی تری عێراق، ڕادیۆیه‌ك كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه كۆمه‌ك ده‌كرێت ده‌ڵێت په‌یامنێره‌كه‌ی له عێراق كوژراوه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕادیۆی عێراقی ئازاد (Radio-Free-Iraq) ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خه‌مائل خه‌ڵه‌ف به كوژراوی له به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه. خه‌مائل بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بێ سه‌روشوێن بوو و باوه‌ڕ ده‌كرا ڕفێندرابێت.
له‌وه‌تای شه‌ڕی عێراق له سـاڵی 2003 وه ده‌سـتیـپـێـكردووه زیاتر له 150 كارمه‌ندی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند له عێراق كوژراون.