Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 27 كه‌س ده‌كوژرێن


پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت كه‌سـێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری له‌ شـاری ڕومادی له‌ پارێـزگای ئه‌نبار ته‌قاندۆته‌وه‌ و له‌ ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 27 كه‌س كوژراون.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و خۆكوژه‌ ڕۆژی هه‌ینی ماشـێنێـكی به‌ ته‌قه‌مه‌نی و گازی كلۆره‌وه‌ به‌ توندی كێشـاوه‌ به‌ خاڵـێـكی پـشـكنینی پـۆلیس، پاشـان گازی كلۆره‌كه‌ به‌ هه‌وادا بڵاوبۆته‌وه‌. به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سی تریش بریندار بوون.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ پارێزگای ئه‌نبار بنكه‌یه‌كی یاخیبووانی سوننیـیه‌.

هاوكات هێزه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ده‌سـتیان كردووه‌ به‌ هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری له‌ ناو شـاری دیوانیـیه‌ی باشوری عێراق له‌ هه‌وڵـێـكدا بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی و هه‌روها سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و شـاره‌دا.

سـوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی هه‌ینی سه‌ربازه‌كانی له‌شـكری عێراق به‌ پاڵـپـشـتی سوپای ئه‌مریكا چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و شـاره‌ له‌ پـێناو تێـكشـاندنی میلیشـیای شیعه‌ی سه‌ر به‌ مه‌لای توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در كه‌ دژ به‌ ئه‌مریكا چالاكی ده‌كه‌ن.

دانیشـتوانی ئه‌و شـاره‌ ده‌ڵێن شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ نێو ئه‌ندامانی میلیشـیا و هێزی هاوپه‌یماناندا ڕوویداوه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پاش ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ سه‌ربازه‌كان ده‌سـتیان كردووه‌ به‌ پـشـكنینی ماڵ به‌ ماڵ و چه‌ند كه‌سـێـكیان ده‌سـتگیر كردووه‌.

له‌ هه‌واڵـێـكی تردا سوپای ئه‌مریكا كوشـتنی سه‌ربازێـكی خۆی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ پارێـزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.

هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی، وه‌ك به‌شـێـك له‌ پلانی ئاشـتبوونه‌وه‌، بڕیاری دا ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ باڵایانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا كاریان كردووه‌ موچه‌ی خانه‌نشـینیان بدرێتی، وه‌ ئه‌فسه‌ره‌ پله‌ نزمه‌كانیش بگه‌ڕێـنه‌وه‌ بۆ ناو سوپا.

XS
SM
MD
LG