دوای دوو هه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ری له ئێران 15 ده‌ریاوانه‌كه‌ی به‌ریتانیا گه‌یشـتنه‌وه
وڵاتی خۆیان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه 15 ده‌ریاوانه‌كه، كه بریتی بوون له 14 پـیاو و ژنێـك، به فڕۆكه‌یه‌كی بازرگانی هێـڵی ئاسمانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی به‌ریتانی له تارانه‌وه گه‌یشـتنه فڕۆكه‌خانه‌ی هیثرۆ له له‌نده‌ن.
هه‌ر له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه ئه‌و جـل‌وبه‌رگه سـڤیلیـیانه‌یان فڕێ دا كه ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئێران پـێـیان له‌به‌ر كردبوون، وه به جـل‌وبه‌رگی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له فڕۆكه‌كه هاتنه خوارێ.
پاشـان به فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپـته‌ر بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له باشوری ڕۆژئاوای له‌نده‌ن گوێزرانه‌وه تا له‌وێ پـرسیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و پاشـان به خاو و خێزانیان شـاد بـبنه‌وه.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی فڕۆكه‌كه سه‌رۆك وه‌زیر تۆنی بـلێر به په‌یامنێرانی گوت به‌ریتانیا توانی سه‌ركه‌وتووانه به‌بێ هیچ سه‌ودا و دانوسـتاندن كردنێـك ئه‌و ده‌ریاوانانه به‌ربدات. به‌ڵام گوتیشی ڕێـگای په‌یوه‌ندیكردنی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كراوه‌ته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت، ئه‌وه ده‌توانێت جۆره تێـكه‌ڵـیـیه‌كی تر له نێوانمان بهێنێته كایه‌وه.