به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراق چوار سه‌ربازی
به‌ریتانی و وه‌رگێڕێـكی سڤیل كوژران.
گوته‌بێـژی له‌شـكری به‌ریتانی كۆلۆنێـل كیڤن سـتراتفۆرد ڕایت گوتی سه‌ربازێـكی تری به‌ریتانیش له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندار بووه. گوتیشی هه‌روه‌ها یاخیبووان به چه‌كی سوكیش ته‌قه‌یان له‌و سه‌ربازانه‌ی به‌ریتانیا كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت لـێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌هۆی كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی هێـلیـكۆپته‌ری ئه‌مریكی له باشوری به‌غدا ده‌كات.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن چه‌كداران ته‌قه‌یان له فڕۆكه‌كه كردووه له‌و ده‌مه‌ی به‌سه‌ر شـارۆچـكه‌ی ڵه‌تیفیـیه‌دا ده‌فڕی كه ده‌كه‌وێته 35 كیلۆمه‌تر خوارووی به‌غدای پایته‌خته‌وه و به بنكه‌یه‌كی یاخیبووانی سوننی ناسراوه.
هیچ له باره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان ده‌ستبه‌جێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی هێرشه‌كانیاندا له باشوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا و شـارۆچـكه‌ی كارمه 17 تێرۆریستی گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه ئه‌مریكی و عێراقیـیه‌كان دوو كه‌سیان ده‌سـتگیركردووه كه گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شـارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره‌وه هه‌بووبێت، ئه‌وه‌ی زیاتر له 100 كه‌سی تیادا كوژرا.