سه‌رباری هه‌ڵمه‌تی دابینكردنی ئاسایش و كه‌مبوونه‌وه‌ی كوشـتاركاری ئاینزایی له ناو
شـاری به‌غدای پایته‌ختدا سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئاسـتی به‌رزی هێرشه‌كان له ناو عێراقدا ده‌رده‌بڕێت.
گوته‌بێژی سـوپای ئه‌مریكا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م كاڵدوێـڵ گوتی توندوتیژی ئاینزایی وه‌ك ئیعدام و تیرۆركردن له مانگی سێ‌دا به به‌راورد به مانگی دوو به ڕاده‌ی له‌سه‌دا 26 له ناو به‌غدا دابه‌زیوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ژه‌نه‌ڕاڵ كاڵدوێـڵ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دوایـیه ده‌ربڕی كه به سه‌دان كوژراو و برینداری خسـته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئاسایشـیـیه‌ی كه ئێسـتا له به‌غدا و پارێزگای ئه‌نبار به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌رفراوان ده‌كرێت تاوه‌كو به‌شـه‌كانی دیكه‌ی عێراق بگرێته‌وه، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری له‌و باره‌یه‌وه نه‌دا.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی عێراق، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له نزیـك شـارۆچـكه‌ی حه‌ویجه بۆسه‌یان بۆ پاسـێــك ناوه‌ته‌وه كه كرێـكارانی ویسـتگه‌یه‌كی كاره‌بای ده‌گواسـته‌وه، به‌لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون. له لایه‌كی تر پـۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار له نزیك شـاری كه‌ربه‌لا له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا 22 شوانیان ڕفاندووه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا له سه‌رانسه‌ری عێراق 9 تێرۆریستی گومان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه.