به‌مه‌به‌ستی نیشـاندانی ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك ڤیكتۆر یوشچێنكۆ بۆ
هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و بردنی وڵاته‌كه به‌ره‌و گێره‌شـێوێنی، ڕۆژی چوارشه‌ممه به هه‌زاران له خۆپـیشـانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی كێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ماونه‌ته‌وه.
خۆپـیشـانده‌ران ڕژانه نێو شـه‌قامه‌كانی گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌خۆیی له كیڤ، پاشان به سه‌دان كه‌س ڕێپـێوانێـكیان به‌ره‌و نووسینگه‌كانی سه‌رۆك سـازكرد له‌و ده‌مه‌ی یاسادانه‌رانی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیر ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ وه‌ك ناڕه‌زایـیه‌ك بۆ ئه‌و بڕیاره كۆماریـیه كۆده‌بوونه‌وه.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ گوتی ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك پـشـتگوێ ده‌خات و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای ده‌سـتوری وڵات له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتی فه‌رمان به سازدانی هه‌ڵـبژاردنی تر نادات تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیاری ئه‌وه ده‌دات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌و فه‌رمانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا داوای سـازدانی هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی ده‌كات كه له 27 ی مانگی پـێـنجدا ئه‌نجام بدرێت.