كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی زیاتریان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی‌دا
كردووه سه‌باره‌ت به ئازادكردنی ئه‌و 15 كارمه‌نده‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌یان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركراون، وه ده‌شـڵێن هه‌ردوولا خوازیارن كێشه‌كه به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
نووسـینگه‌ی تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا له ڕاگه‌یاندنێـكدا ڕۆژی سـێشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه كه‌وا كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانی قسه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا كردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانی ده‌ڵێن سه‌رۆك وه‌زیر تۆنی بلێر هێشـتا سووره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له ڕێـگای دیبلۆماسـیـیه‌وه.
پـێشـتر به‌ڕێز بلێر گوتبووی دوو ڕۆژی داهاتوو گه‌لێـك هه‌سـتیار ده‌بێت بۆ دڵنیابوون له ئازادكردنی 15 به‌ریتانیـیه‌كه. به‌ڵام مارگرێت به‌كێتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاگاهی داوه له‌وه‌ی پـێشـبینی نه‌كرێت قیرانه‌كه به زوویی چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاوكات ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران وێنه‌ی 15 ده‌ریاوان و مارینزه به‌ریتانیـیه‌كانی بڵاوكرده‌وه كه تراكسوتیان له به‌ردا بووه و به زه‌ره‌ده‌خه‌نه‌وه بوون و هه‌روه‌ها به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر فه‌رشـێـك دانیشـتبوون.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بـبه‌سـتێت.