به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بوش كۆنگرێسی ئه‌مریكی تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی خۆی ده‌دزێته‌وه له
به‌رپـرسـیارێـتی دابینكردنی پاره و پـول بۆ له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق و ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی دووشه‌ممه خانم دانا پـێرینۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی گوتی ئه‌ندامانی دیموكراتی نێو كۆنگرێس هه‌وڵ ده‌ده‌ن پاڵ به ئه‌مریكاوه بنێن تا ده‌ست له عێراق هه‌ڵـبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له ئاكامه‌كانی بكه‌نه‌وه.
پـێشـتر سه‌رۆك بوش به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی مافی ڤیتۆ له دژی ئه‌و بڕیاری خه‌رجیـیانه به‌كاربهێنێت كه تیایدا واده‌ی كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌سـتنیشـان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه هاری ڕیدی دیموكرات كه ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی سـێناته گوتی ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆك ڤیتۆ له دژی بڕیاره‌كه به‌كاربهێنێت ئه‌وا یاسایه‌كی نوێ ئاماده ده‌كرێت كه تیایدا ئاماژه به‌وه بكات كه له‌گه‌ڵ كۆتایی مانگی سێی سـاڵی داهاتوودا كۆمه‌ك به عێراق بـبڕێت.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی دیك چه‌ینی له ویلایه‌تی ئه‌له‌باما گوتی " تۆ نا‌توانیت شه‌ڕێـك بـبه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و تۆ به دوژمنه‌كه‌ت بڵێت من كۆڵ ئه‌ده‌م."