سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی داواكاری گشتی عێراقی ده‌ڵێت ئامۆزای سه‌دام حسێن و چوار
كاربه‌ده‌ستی ڕژێمی پـێشـووی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌و كوشـتنه به كۆمه‌ڵانه‌ی كه ده‌رحه‌قی كوردیان ئه‌نجام داوه شـایانی سـزای مه‌رگن.
ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا مونقذ ئهلفرعهون سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی داواكاری گشتی عێراقی له 58 هه‌مین دانیشـتنی دادگایـیكردنی تاوانبارانی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال داوای له سـێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید و چوار كاربه‌ده‌ستی تری ڕژێمی پـێشـووی سه‌دام حسێن كرد.
هه‌روه‌ها داواكاری گشتی له‌به‌ر نه‌بوونی به‌ڵـگه‌ی ته‌واو داوای ئازادكردنی تاوانباری شه‌شهه‌می كرد، كه ئه‌ویش تاهر ئهلعانیـیه و له سه‌رده‌می شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا پارێزگاری موسـڵ بووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌م كاربهدهسـتانهی پـێشـووی عێراق دادگایی ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیان داوه له میانه‌ی ئه‌و شـاڵاوانهی كه له هه‌شـتاكاندا ناویان لێ نابوو ئه‌نفال كه تیایدا زیاتر له 180 هه‌زار كورد كوژران.