پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ئه‌نجامی هێرشـی خۆكوژێـكدا به ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری
بۆمبڕێژكراوه‌وه له شـاری كه‌ركوك به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژراون و زیاتر له 135 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌كه ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵـگره‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه كێشـاوه به بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له نزیـك خوێندنگه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوه، وه زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كانیش منداڵ بوون.
هێرشه‌كه له‌و ده‌مه‌دا بووه كه هێزێـكی سه‌ربازی ئه‌مریكی سه‌ردانی بنكه‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌وانیش بریندار بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كدا كه ئامانج لێـیان شـانه‌كانی ئۆتۆمبیل بۆمبڕێژكردن و توڕی ئه‌لقاعیده بووه له عێراق 6 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 10 گومان لـێـكراویشـیان ده‌سـتگیر كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕی له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا 6 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.