Accessibility links

سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری كۆده‌بنه‌وه‌


سه‌باره‌ت به‌ پـێشـهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سوری كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌و یاسادانه‌ره‌ كۆماریـیانه‌ ( فرانك ۆڵف و جۆ پـتس و ڕۆبه‌رت ئه‌ده‌رهۆڵد) گوتیان ئه‌وان بۆیه‌ بۆ دیمه‌شق هاتوون چونكه‌ باوه‌ڕ ده‌كه‌ن هه‌لێـك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌یه‌.

ده‌شڵێن وتووێژه‌كانیان سه‌نگی خسـتبووه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی سوریا كۆتایی به‌ پـشـتگیریكردنی خۆی بۆ حه‌ماس و حزبوڵـڵا بهێنێت، وه‌ هه‌روه‌ها دان به‌ بوونی ئیسـرائیلدا بنێت. هه‌روه‌ها له‌ سوریایان خواسـتووه‌ ڕێـگه‌ له‌ دزه‌كردنی چه‌كداران له‌ سـنووره‌كانیـیه‌وه‌ بۆ ناو عێراق بگرێت.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌م گه‌شـته‌ی كۆماریـیه‌كان پـێش ئه‌و وتووێـژه‌ دێت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ نێوان سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكی نانسی پـڵوسی دیموكرات ئه‌نجام بدرێت.

كۆشـكی سـپـیش ڕه‌خنه‌ له‌ نانسی پـڵوسی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ سوریا گرتووه‌، وه‌ ده‌ڵێت ئه‌مه‌ كار ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی كۆنگرێس به‌رامبه‌ر به‌ ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

XS
SM
MD
LG