سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌سـتگیركردنی 15 سه‌ربازی ده‌ریایی به‌ریتانی له لایه‌ن ئێرانه‌وه
به ڕه‌فتارێـكی بێ لێـبوردنی نازه‌ند كرد، هاوكات داوای ده‌سـتبه‌جێ ئازادكردنیانی كرد.
له گوته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا له حه‌وانگه‌ی خۆی له چیای كامپ ده‌یڤد له نزیك واشـنتۆنی پایته‌خت، سه‌رۆك بوش گوتی سه‌ربازانی ده‌ریایی به‌ریتانی له‌و ده‌مه‌ی له لایه‌ن هێزی ده‌ریایی ئێرانه‌وه ده‌سـتگیركران له نێو ئاوی عێراقیدا بوون، هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌و پـشتگیری له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانی بۆ ئازادكردنیان ده‌كات.
له تارانیش سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوته‌ی حكومه‌تی ئێرانی دووباره كرده‌وه كه ده‌ڵێت سه‌ربازانی ده‌ریایی به‌ریتانی به شـێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته ناو سـنووری ئاوی ئێرانه‌وه. هاوكات سه‌رۆكی ئێرانی سه‌رزه‌نشـتی به‌ریتانیای كرد كه داوای لێبوردن له ئێران له‌مه‌ڕ ڕووداوه‌كه و مه‌خابنی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گرافی چاپی له‌ندن له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه حكومه‌تی به‌ریتانی ئه‌فسه‌رێـكی باڵای ده‌ریایی ڕه‌وانه‌ی ئێران بكات و په‌یامێـكی دڵنیاكردنه‌وه‌ی گشتی بگه‌یه‌نێته ئێران و به حكومه‌تی ئێرانی ڕابگه‌یه‌نێت كه هێزی ده‌ریایی شـانشینی به‌ریتانی له داهاتوودا به مه‌به‌ست و بێ ڕه‌زامه‌ندی ئێران ناچـێته ناو ئاوی ئێرانه‌وه.