ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا نیگه‌رانی قوڵی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به گیرانی 15 مه‌له‌وانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن ئێران له هه‌ینی ڕابردوو له ئاوه‌كانی شـه‌ت ئه‌لعه‌ره‌بدا ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سـزای نوێی توند داسه‌پـێـنێـته سه‌ر ئێران له‌به‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی.
ئێران ئیدیعا ده‌كات ئه‌و 15 مه‌له‌وانه كه ژنێـكیشـیان له ناوه ده‌ربازی ئاوی ئێران بووبوون. به‌ریتانیا ڕه‌دی ئه‌مه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت هێزه‌كانی خه‌ریـكی جێبه‌جێـكردنی ئه‌ركیان به‌پـێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ناو ئاوه‌كانی عێراق بوون له كاتی ده‌سـتگیركردنیان.
باشه ئێران كه له ژێر فـشـارێـكی په‌ره‌سه‌ندوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌سه‌ر هاوكاری نه‌كردن له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی بۆ له‌م ده‌مه‌دا ده‌ست له‌و كاره ده‌دات؟ ئاكامه‌كانی به‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران چی ده‌بن؟ بژاره‌كان بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه چین؟ ئه‌ی بژاره‌كانی به‌رده‌م به‌ریتانیا چین؟ ئایا ده‌توانرێت به ڕێـگای دیبلۆماسی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه بكرێت و یان بژاری دیكه وه‌ك بژاری له‌شـكری له‌به‌ر چاون؟.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مه‌سعودی كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له كوردسـتانی ئێران.
خالید محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وان له سلێمانی، كوردستانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.