Accessibility links

سه‌رۆك بوش داوای لـێـبوردن له‌ سه‌ربازه‌ برینداره‌كان ده‌كات


ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له‌ واشـنتۆنی پایته‌خت سه‌ردانی نه‌خۆشـخانه‌ی واڵته‌ر ڕیدی سه‌ربازی كرد. ئه‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌ی كه‌ له‌م دوایـیانه‌دا ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتیان له‌سه‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسـیان له‌ خراپی باری خزمه‌تگوزاریـیه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌ ده‌كرد كه‌ پـێشـكه‌ش به‌و سه‌ربازه‌ بریندارانه‌ی ده‌كات كه‌ له‌ شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

سه‌رۆك بوش داوای لـێبوردنی كرد و گوتی حكومه‌ت شـكستی هێناوه‌ له‌ پـێشـكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌ سه‌ربازه‌كانی، وه‌ به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی نه‌خۆشـخانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش سه‌ردانی ژوری وه‌رزشی نه‌خۆشـخانه‌ی كرد و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كاندا كرد و سه‌یری چۆنێتی ڕاهێنانیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌ندامه‌ ده‌سـتكرده‌كانی له‌شیانی كرد و هه‌روه‌ها مه‌دالیای جۆری (Purple Heart) پـێشـكه‌ش به‌ چه‌ند جه‌نگاوه‌رێـكی بریندار كرد.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ واشـنتۆن پـۆست مانگی ڕابردوو له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشـخانه‌یه‌ی نووسی و سـكاڵای چه‌ندین سه‌ربازی برینداری ئاشـكرا كرد.

پاشـان سه‌رۆك بوش لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی پـێـك هێنا بۆ لـێـكۆڵینه‌وه‌ له‌و هه‌واڵانه‌. له‌گه‌ڵ ئاشـكرابوونی ڕاسـتیـیه‌كان سێ كاربه‌ده‌ستی باڵای له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌سـتیان له‌ كار كێشـایه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG