كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وتووێـژی له‌گه‌ڵ
باڵیۆزی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه‌دا كردووه سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه كه له‌سه‌ر بوونی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بووه.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ڕایس ته‌له‌فونی بۆ عادل ئه‌لجوبێر كردووه تا گفتوگۆ له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی شـا عه‌بدوڵڵا بكرێت كه ئاماژه‌ی به ئه‌ركی له‌شـكری ئه‌مریكا كردبوو له عێراق وه‌ك داگیركردنێـكی نایاسایی بـیانیـیه‌كان.
ده‌مڕاسـتێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆی لادا له‌وه‌ی باس له پـوخته‌ی وتووێژكردنه‌كه بكات.
كۆشـكی سـپـی داكۆكی له هه‌بوونی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌كات له عێراق و ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا به‌پـێـی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دراویانه‌تێ له عێراقن و هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراقی.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی چوارشه‌ممه شـا عه‌بدوڵـڵا له ڕیاض به ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی گوتبوو ده‌بێت حكومه‌ته‌كانی عه‌ره‌ب هاوهه‌ڵوێست بن بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێزه‌كانی بیانی له‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دایكوتن. وه گوتوشـێـتی ئه‌و توندوتیژیـیه ئاینزایـیه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌یه ده‌بێته مایه‌ی شـه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌كه‌دا.