سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر ده‌ڵێت ئێران له‌م قه‌یرانه‌ی ئێسـتایدا له مه‌سه‌له‌ی
به ده‌ستگیركردنی سه‌ربازانی به‌ریتانی ناتوانێت هیچ ده‌سكه‌وتێـك به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌كی كورتدا به‌ڕێز بلێر گوتی ئێران به‌ره‌و ڕووی په‌راوێزكردنێـكی زیاتر ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له كرده‌وه‌كانیدا و ڤیدیۆی ده‌ریاوانه به‌دیلگیراوه‌كان نمایش بكات.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ته‌له‌فیزیۆنی ئێرانی ڤیدیۆی 3 له 15 ده‌ریاوانه گیراوه‌كه‌ی به‌ریتانیای به‌خش كرد، وه ڕایگه‌یاند كه‌وا یه‌كێـكیان دانی به‌وه‌دا ناوه هه‌فتی ڕابردوو له باكوری كه‌نداوی فارسی‌دا به شـێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ناو ئاوی ئێرانه‌وه.
ڤیدیۆكه له لایه‌ن كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعاله‌می حكومه‌تی ئێرانه‌وه په‌خش كرا و تیایدا یه‌ك له سه‌ربازه به‌دیلگیراوه‌كانی به‌ریتانیا پـیشـان ده‌دات كه ناوی نه‌یثن تۆمه‌س سه‌مه‌رسه و داوای لێـبوردن ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت خۆیان به ئاوی ئێران‌دا كردووه.
پـێشـتریش كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لعاله‌م هه‌مان ڤیدیۆی پـه‌خش كرد و ئه‌و به‌شه‌ی پـیشـان دا كه تاكه ژنی گروپه‌كه كه ناوی فه‌ی تێرنیـیه و تیایدا ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ده‌سـتگیركران ئه‌وان له نێو ئاوی ئێرانی‌دا بوون.
كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیش ده‌ڵێن ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌یان له نێو ئاوی عێراقیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نیـگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه ده‌ربڕی و داوای چاره‌سه‌رێـكی خێرای بۆ كێشه‌كه كرد.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ڕۆژی هه‌ینی و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كه وتووێژ ده‌كه‌ن، وه پـێشـبینی ده‌كرێت له‌و مه‌سه‌له‌یه هاوده‌نگی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا ده‌رببڕن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له تاران نامه‌یه‌كی له حكومه‌تی ئێرانیـیه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشـتووه، به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كرد.
هاوكات توركیا پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ڵێنی داوه سه‌یری داوایه‌كی توركیا بكات كه تیایدا داوای ئازادكردنی ده‌ریاوانه ژنه‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات.