ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌سـتپـێـكردنی سـاڵی نوێـیه له ئێران، هه‌رچه‌ندێـكه گه‌لی ئێران دووچاری گشت تاكتیـكه چه‌وسـێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كان بوونه‌ته‌وه له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانیـیه‌وه. له‌م دوایـیه‌دا هێزه‌كانی ئاسایش له تاران خۆپـیشـاندانێـكی تری ئاشـتیـیانه‌یان تێـكدا-- كه ئه‌م جاره‌یان مامۆسـتایان ناڕه‌زایـیان به‌رامبه‌ر مووچه‌ی كه‌م و كه‌م‌وكوڕی بارودۆخی كاریان ده‌رده‌بڕی.
به گوێره‌ی ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان، زیاتر له هه‌زار كه‌س ڕاپـێـچی سه‌نته‌ره‌كانی به‌ندكردن كران و هه‌ندێـكیان له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ڤین گلدرانه‌وه. سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه زیاتر له سی له خۆپـیشـانده‌رانی مافه‌كانی ژنان له تاران دووچاری هه‌مان چاره‌نووس بوونه‌وه.
هاوكات، ڕێـكخراوی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری په‌یامنێرانی بێ سـنوور داوای ئازادكردنی چوار ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی كوردی باكوری خۆرئاوای ئێران‌دا. ئاسۆ سه‌ڵاح كه بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌فـتانه‌ی" دیدگا" ده‌نووسێت له هه‌شتی مانگی ئازاره‌وه له سـنه ده‌سـتگیركراوه، كاتێـك ڕاپـۆرتی له‌سه‌ر خۆپـیشـاندانێـك ئه‌دا له ڕۆژی جیهانی ژناندا. كیا جه‌هانی كه له مێژه‌وه بۆ كوردسـتان تی‌ڤی كار ده‌كات كه ئیزگه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنه به زمانی كوردی له 24 ی مانگی دووه‌وه ده‌سـتگیركراوه. دوو ڕۆژنامه‌وانی تر له‌و هه‌رێمه به ناوی عه‌دنان حه‌سه‌نپـور و كاوه‌ی جوانمه‌رده‌وه چه‌نده‌ها مانگه به‌ند كراون و له سه‌ردانی خێزان و پارێزه‌ران بێ به‌ش كراون.
له‌وه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵێـك كه په‌ره به مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌ده‌ن بۆ كورده كه‌مایه‌تیـیه‌كانی ئێران هۆشـیاریـیان داوه سه‌باره‌ت به سـزادانی مردن به‌سه‌ر پـێنج ژنی كوردی ئێرانه. یه‌كێـك له‌و خانمانه، به ناوی مه‌هاباد مه‌حمودی حوكمی هه‌ڵواسینی تا مردن به‌سه‌ر دراوه به تۆمه‌تی كوشـتنی پـیاوێـك كه هه‌وڵی ته‌عه‌داكردنی له‌سه‌ر كردبوو. خانمێـكی تر به ناوی مه‌له‌ك شه‌مامه غوربانی كه دایكی دوو منداڵه حوكمی ڕه‌جمـكردنی تا مردن به‌سه‌ر دراوه به تۆمه‌تی زیناوه. به‌گوێره‌ی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردسـتانی ئێران‌دا سێ خانمی كوردی تری ئێرانی هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه سـزای مردنیان به‌سه‌ر دراوه.
ئازه‌ر نه‌فیسی، مامۆسـتا له زانكۆی جۆن هۆپـكنز و نووسه‌ری كـتێبی" خوێندنه‌وه‌ی لۆلیتا له تاران" كه زۆرترین فرۆشـتنی هه‌بووه ده‌ڵێت گرنگه بۆ خه‌ڵـكی ئێران بزانن گیروگرفته‌كانیان پـشتگوێ نا‌خرێت:
" با بزانن كه به ته‌نها نین من بۆ ماوه‌ی هه‌ژده سـاڵ دوابه‌دوای شۆڕشه‌وه له ئێران ژیام یه‌كێـك له شـته هه‌ره خراپه‌كان له‌وێدایه كه بیر بكه‌یته‌وه له‌وه‌ی به ته‌نهای و كه‌س ئاگای لێت نیـیه و هیچ كه‌سـێـك باكی نیـیه."
" جـێـی باسه شـان مه‌ككۆرمه‌كی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌تی ئێرانی چه‌وسـانه‌وه‌ی نه‌خشه داڕێژراوی هاوڵاتیانی هه‌ڵـگرێت و ڕێـز له مافه‌كانی مرۆڤی گشت خه‌ڵـكی ئێران بگرێت."