Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیـیه‌كان 100 كه‌س له‌ عێراق ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن له‌ ئاكامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ پـتر له‌ 100 كه‌س كوژراون.

زۆرترین ژماره‌ی قوربانی له‌ دوو هێرشی خۆكوژی له‌ نێو بازاڕێـكی به‌غدای پایته‌ختدا بوو كه‌ تیایدا به‌لایه‌نی كه‌م 60 كه‌س كوژران. هاوكات به‌هۆی 3 ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی به‌ پلان داڕێژراو له‌ شـارۆچـكه‌ی زۆرینه‌ شـیعه‌ ئاینزای خاڵسی باكوری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 40 كه‌س كوژراون.

له‌ توندوتیژیـیه‌كی تریشدا و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ شـارۆچـكه‌ی مه‌حمودیـیه‌ی باشوری به‌غدای پایته‌خت 9 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی هێرشـێـكدا بۆ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پـۆلیسی هاتووچۆی عێراق جه‌عفه‌ر ئه‌لخه‌فاجی دووان له‌ پاسه‌وانانی تایبه‌تی كوژراون.

له‌ شـاری موسڵی باكوری عێراقیش هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكیاندا بۆ سه‌ر یاخیبووه‌ گومان لێـكراوه‌كان 4 كه‌سیان كوشـتووه‌.

XS
SM
MD
LG