سه‌رۆك بوش سه‌رله‌نوێ به‌ڵێنی دا ڤیتۆ له دژی هه‌ر یاسـایه‌ك به‌كاربهێنێت كه
دابینكردنی بوجه‌ی شه‌ڕی عێراق ده‌به‌سـتێته‌وه به دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
له كاتێـكدا ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رقاڵی مشـتومڕكردن بوون سه‌باره‌ت به یاسای دابینكردنی بوجه‌ی شه‌ڕ كه تیایدا واده‌یه‌ك داده‌نێت بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
سه‌رۆك بوش له گوتارێـكدا داوای له كۆنگرێسی ئه‌مریكی كرد كه گه‌مه‌ی سـیاسی ڕابگرن و ده‌سـت به دابینكردنی بوجه‌ی پـێویست بۆ سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن.
به‌ڕێز بوش له گوتاره‌كه‌یدا هۆشـیاری دا كه ئه‌گه‌ر كۆنگرێس ئه‌و بوجه‌یه نه‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌وا خه‌ڵكی ئه‌مریكا بۆیان ئاشـكرا ده‌بێت كه كێ به‌رپـرسـیاره.
به‌ڕێز بوش ئاماژه‌شی به‌وه دا كه به گه‌یشـتنی هه‌ردوو یاساكه بۆ نووسـینگه‌كه‌ی ڤیتۆ له دژیان به‌كارده‌هێنێت، وه گوتیشی ئاشـكرایه كه پـشـتیوانی ته‌واو له كۆنگرێسدا نیـیه بۆ خۆ لادان له‌و ڤیتۆیه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مریكا به كۆی 50 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 48 ده‌نگ یاسایه‌كیان په‌سه‌ند كرد كه مه‌رج نیـیه جێبه‌جێ بكرێت تیایدا واده‌ی مانگی سێی سـاڵی داهاتوویان بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌سـتنیشـان كردووه و واپـێـشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی سێنات ده‌نگ بدات به یاسای كۆتایی سه‌باره‌ت به دابینكردنی بڕی 122 ملیار دۆلار وه‌كو بوجه‌ی له‌شـكری شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان.