به‌ریتانیا ده‌ڵێت هه‌موو په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵیـیه فه‌رمیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
ده‌وه‌سـتێنین تا ئه‌و كاته‌ی تاران 15 سه‌ربازه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی وڵاته‌كه‌ی ئازاد ده‌كات كه ڕۆژی هه‌ینی له كه‌نداوی فارس‌دا به‌دیلی گرتن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا مارگرێت به‌كێت له له‌نده‌ن ئه‌م سـیاسه‌ته نوێـیه‌ی ڕاگه‌یاند.
هاوكات كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی ئێران سه‌ربازه به‌دیل
گیراوه‌كانی هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیای پـیشـان دا. تاكه ژنی ناو گروپه به‌دیلگیراوه‌كه (فه‌ی تێرنی) گوتی له‌و ده‌مه‌ی ده‌سـتگیركران ئه‌وان له نێو ئاوی ئێران‌دا بوون.
به‌ڵام مارگرێت به‌كێت نیـگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كه ڕه‌نگه به زۆره‌ملێ ئه‌و لێدوانانه‌یان به سه‌ربازه به‌دیلگیراوه‌كان دابێت. ده‌شـڵێت زانیاریـیه‌كانی مانگه ده‌سـتكرده‌كانی كه بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی شوێن به‌كار ده‌هێنرێت ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و به‌ریتانیانه كاتێـك به‌دیل گیراون كه له نێو ئاوی عێراقیدا بوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موته‌كی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه به‌م نزیكانه ده‌ریاوانه ژنه‌كه ئازاد بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ده‌سـتگیركردنی ئێران بۆ ئه‌و گروپه كارێـكی نایاسـایی‌یه و قبوڵ ناكرێت. به‌ڕێز بلێر و سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڤیدیۆ كۆنفرانس وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه كرد.
كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش به ته‌واوه‌تی پـشـتـگیری به‌ڕێز بلێر ده‌كات.
ئه‌ڵمانیاش كه ئێسـتا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات ڕۆژی سێشه‌ممه باڵیۆزی ئێرانی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له به‌رلین بانگ كرد و ناڕه‌زایی خۆیانیان به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌ریتانیانه‌یان پێ ڕاگه‌یاند.